فێربوونی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت

80,000 تمەن


♠ وردە زانیارییەکانی بەرهەم

← کات : ١٠ کاتژمێر و ٥٣ خولەک

← ڕاهێنەر : سۆران قادری

← فۆرمەت : RAR داونلۆدی

← ئەندازە : ٢.٢ گیگابایت

← نرخ: ٨٠ هەزار تمەن لە ڕۆژهەڵات (ایران)

← نرخ: ٨ هەزار دینار لە باشوور (عراق)

⇐ بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای دەرگای ئینتێرنێتی دەتوانن بەرهەمەکان بکڕن
⇐ بەکارهێنەرانی باشوور لە ڕێگای ئەپی فاست پەی دەتوانن بەرهەمەکان بکڕن
٨ هەزار فاست‌پەی

بڕی پارەکە لە ڕێگای فاست‌پەی بنێره

لۆگۆی فاست پەی - ترێی زانست

داونلۆدی فاست‌پەی

پێناسە

بەرنامەی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت (Microsoft PowerPoint) یەکێک لە ناسراوترین و باشترین بەرنامەکانی تایبەت بە پێشکەش‌کردنە لە جیهان دا. هەزاران کەس بۆ پێشکەش‌کردنی بیرۆکە و زانستی خۆیان بە شێوەیەکی جوان و سەرنج‌ڕاکێش ئەم بەرنامەیە بەکار دێنن.

ئەم بەرهەمە بۆ چ کەسانێک باشە؟

خوێندکاران

چ لە قوتابخانە بن چ لە زانکۆ پێویستە بە باشی کار بە پاوێرپۆینت بزانن چوونکە هەر خوێندکارێک دەبێ ڕۆژێک هەندێک پرۆژە دروست بکات و دەست‌کەوتەکانی خۆی لە سێمینار یان کۆنفرانس نیشانی هاوکلاسیان یان مامۆستایانی خۆی بدات.

مامۆستایان

بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاری فێرکاری و ڕاهێنان دان ١٠٠٪ پێویستە کارکردن بە پاوێرپۆینت بزانن چوونکە مامۆستایان زۆر ئاسان‌تر و جوان‌تر دەتوانن زانستی خۆیان پێشکەشی شاگردەکانیان بکەن و کلاسی دەرسی خۆیان زۆر شیرین‌تر بکەن.

کارمەندان

هەموو کارمەندان پێویستە بیزانن چوونکە پاوێرپۆینت یەکێک لەو ٧ شتانەیە کە ئێمە لە نێو ICDL دا سەروکارمان لەگەڵ دەبێت. بڕوانامەی ICDL بۆ هەموو کارمەندان پێویستە کە هەیانبێت.

هەر کەسێک کە حەزی لە فێربوونی بابەتی تازەیە

ئەو کەسانەی کە حەز بە کۆمپیوتێر و تەکنۆلۆژی دەکەن و بەکارهێنەرێکی تازەکارن و نازانن چ بکەن دەتوانن بە فێربوونی پاوێرپۆینت هەستی فێربوونی خۆیان زیندوو ڕاگرن چوونکە ئێمە لە نێو بەرنامەی پاوێرپۆینت دەتوانین زۆر کاری سەرنج‌ڕاکێش بکەین بە تایبەت لە بواری گرافیک و دروست‌کردنی ئەنیمەیشن و مۆشن گرافیک.

ئەم ڤیدیۆیە تەماشا بکەن بۆ ئەوەی بزانن چی فێر دەبن

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە
لەم ڤیدیۆیە لەگەڵ بەرنامەی ئۆتۆڕانی ترێی زانست ئاشنا دەبن
ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

بەشی ١ : (پێشەکی خول)

← بەخێر هاتن
← ئاشنابوون لەگەڵ ئۆتۆرانی ترێی زانست
← نمایش (Presentation) چییە؟
← ڕاکردن و سازکردنی شۆرت‌کاتی پاوێرپۆینت
← زمان و فۆنتی کوردی

بەشی ٢ : (ڕێدۆزی لە نێو پاوێرپۆینت)

← چاوپیاخشانی سەرەتایی
← پشکنینی ڕووکاری پاوێرپۆینت
← ریبۆن
← گۆڕینی دیمەن و زیادکردنی هێلەکانی ڕێنمایی
← پەیوەندی پاوێرپۆینت لەگەڵ هەژماری وان‌درایڤ

بەشی ٣ : (کارکردن لەسەر نمایش)

پاوێرپۆینت - بەشی 3

← دروست‌کردنی نمایش لەسەرەتارا
← گۆڕینی تێم
← کارکردن بە فەرمانەکانی بەشی فۆنت
← کارکردن بە فەرمانەکانی بەشی پەرەگراف
← کارکردن بە فەرمانەکانی بەشی کلیپ‌بۆرد
← زیادکردنی سەرپەڕە و پێ‌پەڕە
← بژاردەکانی فایل بە چوون بۆ دیمەنی پشت‌پەردە

بەشی ٤ : (کارکردن لەسەر سلاید)

← زیادکردن و سڕینەوەی سلاید
← گۆڕینی لەی‌ئاوتی سلاید
← ڕێک‌خستنی سلایدەکان بە دەستەدەستە‌کردن
← ڕێک‌وپێک‌کردنی سلایدەکان

بەشی ۵ : (هێنانی وێنە بۆ نێو سلاید)

← زیادکردنی وێنەکان بۆ ناو سلاید
← ڕازاندنەوە و دانانی ئیفێکت لەسەر وێنەکان
← لابردنی پشتەزمینەی وێنەکان
← لێ‌تێگەیشتن لە چین‌چین بوونی شتەکان
← ڕیزکردنی شتەکان بە هێڵەکانی ڕێ‌نیشاندەر
← بەکارهێنانی ئامرازی دڵۆپ‌دان
← زیادکردنی سکرین‌شات

بەشی ۶ : (زیادکردنی ناوەرۆک)

← کارکردن بە لیستی ژمارەیی و خاڵ‌خاڵی
← ڕازاندنەوەی نووسراوە و دروست‌کردنی وۆردئارت
← کارکردن بە سندووقی نووسین
← دروست‌کردنی جەدوەل
← ڕازاندنەوەی جەدوەل
← هێنانی جەدوەل لە ئێکسێل را

بەشی ٧ : (زیادکردنی شکڵ و دیاگرام و چارت)

← زیادکردنی شکڵ
← ڕازاندنەوەی شکڵەکان
← تێکەڵ‌کردنی شکڵەکان بۆ دروست‌کردنی گرافیکی دڵ‌خواز
← قرتاندنی وێنە وەکوو شکڵ
← دروست‌کردنی چارت
← ڕازاندنەوەی چارت
← بەکارهێنانی سمارت‌ئارت بۆ دروست‌کردنی دیاگرام
← ڕازاندنەوەی سمارت‌ئارت
← زیادکردنی هاوکێشەی بیرکاری
← زیادکردنی هێماکان

بەشی ٨ : (زیادکردنی ڤیدیۆ و دەنگ)

← زیادکردنی ڤیدیۆ
← ڕازاندنەوە و کارکردن بە ڤیدیۆ
← تۆمارکردنی ڤیدیۆ
← زیادکردن و کارکردن بە فایلەکانی دەنگ

بەشی ٩ : (زیادکردنی ئەنیمەیشن)

← دانانی شێوەی تێپەڕینی سلاید
← دانانی ئەنیمێیشن لەسەر شتەکان و نووسراوە
← ئەنیمێیشن لەسەر نمایشی بوون بە وێب‌داڕێژ
← دانانی ئەنیمێیشنی زیاتر لەسەر شتەکان

بەشی ١٠: (ئامادەکردنی نمایش بۆ پێشکەش‌کردن)

← زیادکردنی یادداشتەکانی وتاربێژ
← دەست‌کاری‌کردن و چاپ‌کردنی کتێبۆکەی نمایش
← پرۆڤەکردنی نمایش
← زیادکردن و بینینی بۆچوونەکان
← پێداچوونەوە و بەراوردکردنی گۆڕانکارییەکان لەگەڵ کەسانی دیکە
← بەکارهێنانی ئامرازی توێژینەوە و زمان

بەشی ١١: (ڕادەست‌کردنی نمایش)

← ڕاکردنی نمایشی سلایدەکان

← بەکارهێنانی دیمەنی پێشکەش‌کار

← ڕێک‌خستنی نمایشی سلایدەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە

بەشی ١٢: (دووبارە بەکارهێنان و هاوبەش‌کردنی نمایش)

← پاشەکەوت‌کردنی تێمی دروست‌کراو
← پشکنینی نمایش بۆ بۆچوونەکانی وونبوو
← پاشەکەوت‌کردنی نمایش وەکوو تێمپلێیت
← چاپ‌کردنی نمایش
← تۆمارکردنی نمایش
← پاشەکەوت‌کردنی نمایش وەکوو ڤیدیۆ
← پاشەکەوت‌کردنی نمایش وەکوو فایلی PDF یان JPEG
← هاوبەش‌کردنی نمایش لەگەڵ کەسانی دیکە
← دانانی تێپەڕوشە بۆ نمایش
← پێشکەش‌کردنی ئان‌لاینی نمایش بەشێوەی ڕاستەوخۆ

بەشی ١٣: (ئامۆژگاری و فێلەکانی پاوێرپۆینت)

← دراپ‌باکس و گوگل‌درایڤ بۆ ئافیس
← بە دڵ‌خواز دەرهێنانی شریتی دەست‌پێ‌گەیشتنی خیرا
← بە دڵ‌خواز دەرهێنانی ریبۆن
← هەڵبژاردنی فەرمانەکانی ریبۆن بە دوگمەکانی کی‌بۆرد
← دەرهێنانی فایلەکانی میدیا
← پەستاندنی فایلەکانی میدیا
← گۆڕینی دیمەنەکان بە دوگمەکانی کی‌بۆرد
← پێشکەش‌کردنی نمایش بە دووجارکلیک
← زیادکردنی پێوەکراوی Emoji Keyboard
← کارکردن بە پاوێرپۆینت لەسەر مۆبایل و تەبلێت
← دروست‌کردنی ئینفۆگرافیکی تایم‌لاین
← پرۆژەی دووچەرخە ( پاسکیل )
← پرۆژەی کات‌ژمێر
← پرۆژەی مۆسیقای کوردی

بەشی ١٤: (کۆتایی)

← هەنگاوی داهاتوو

فەرهەنگی ٣ زمانەی ترێی زانست

هەروەها یەک فەرهەنگی ٣ زمانەی کوردی – فارسی – ئینگلیزی تایبەت بە بەرنامەی پاوێرپۆینتمان هەیە. ئێوە دەتوانن فێری زیاتر لە ٦٠٠ وشە و دەستەواژەی ئینگلیزی کە لە نێو بەرنامەی پاوێرپۆینت دەیانبینن بە دوو زاراوەی British English و American English فێر بن.