فێربوونی مایکرۆسافت وۆرد

80,000 تمەن


♠ وردە زانیارییەکانی بەرهەم

← کات : ٩ کاتژمێر و ٤٨ خولەک

← ڕاهێنەر : سۆران قادری

← فۆرمەت : RAR داونلۆدی

← ئەندازە : ١.٣ گیگابایت

← نرخ: ٨٠ هەزار تمەن لە ڕۆژهەڵات (ایران)

← نرخ: ٨ هەزار دینار لە باشوور (عراق)

⇐ بەکارهێنەرانی ڕۆژهەڵات لە ڕێگای دەرگای ئینتێرنێتی دەتوانن بەرهەمەکان بکڕن
⇐ بەکارهێنەرانی باشوور لە ڕێگای ئەپی فاست پەی دەتوانن بەرهەمەکان بکڕن
٨ هەزار فاست‌پەی

بڕی پارەکە لە ڕێگای فاست‌پەی بنێره

لۆگۆی فاست پەی - ترێی زانست

داونلۆدی فاست‌پەی

پێناسە

مایکرۆسافت وۆرد (Microsoft Word) یەکێک لە ناسراوترین و باشترین بەرنامەکانی تایبەت بە تایپ و نووسینە لە جیهان دا. هەزاران بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهان بۆ تایپ و کارکردن لەسەر سەنەدەکانی خۆیان کار بە بەرنامەی وۆرد دەکەن. ئەم بەرنامە کارپێ‌کردنی زۆر ئاسانە و ئێمە دەتوانین زۆر زوو فێری بین و کاروباری تایپ و چاپی خۆمانی پێ بەڕێوەبەرین.

ئەم بەرهەمە بۆ چ کەسانێک باشە؟

خوێندکاران

چ لە قوتابخانە بن چ لە زانکۆ پێویستە بە باشی کار بە وۆرد بزانن چوونکە هەر خوێندکارێک دەبێ ڕۆژێک هەندێک پرۆژە دروست بکات و دەست‌کەوتەکانی خۆی لەەسەر کاغەز چاپ بکات یان بە شێوەی فایلی ‌PDFـی دەربێنیت.

مامۆستایان

بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاری فێرکاری و ڕاهێنان دان ۱۰۰٪ پێویستە کارکردن بە وۆرد بزانن چوونکە مامۆستایان زۆریان کاری چاپ و نووسین دەبێت و هەروەها دەبێ ئەزموون بۆ شاگردەکانی خۆیان دەربێنن.

کارمەندان

هەموو کارمەندان پێویستە بیزانن چوونکە وۆرد یەکێک لەو ٧ شتانەیە کە ئێمە لە نێو ICDL دا سەروکارمان لەگەڵ دەبێت. بڕوانامەی ICDL بۆ هەموو کارمەندان پێویستە کە هەیانبێت.

ڕۆژنامەوان و نووسەر

ڕۆژنامەنووس یان نووسەری کتێب و گۆڤار هەموو ڕۆژێک کاری نووسین و تایپی دەبێت بە دڵنیایی. جا بۆ ئەو کەسانە بەرنامەی وۆرد زۆر بە کەڵک دەبێت چوونکە هەر شتێک کە یەک نووسەر پێویستیەتی لە نێو بەرنامەی وۆرد دا هەیە.

هەر کەسێک کە حەزی لە فێربوونی بابەتی تازەیە

ئەو کەسانەی کە حەز بە کۆمپیوتێر و تەکنۆلۆژی دەکەن و بەکارهێنەرێکی تازەکارن و نازانن لە کوێ را دەست بە فێربوونی کۆمپیوتێر بکەن، بەرنامەی وۆرد دەتوانیت دەست‌پێکەکی باش بێت بۆ ئەو کەسانە. چوونکە زۆر ئاسان و زوو فێری دەبن و هەروەها زۆر پێویستە بۆ هەر بەکارهێنەرێک کە کارکردن بە یەک بەرنامەی تایبەت بە تایپ و نووسین بە باشی بزانیت.

ئەم ڤیدیۆیە تەماشا بکەن بۆ ئەوەی بزانن چی فێر دەبن

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەم ڤیدیۆیە لەگەڵ بەرنامەی ئۆتۆڕانی ترێی زانست ئاشنا دەبن

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

بەشی ١ : (پێشەکی خول)

  1. بەخێر هاتن
  2. فایلەکانی ڕاهێنان
  3. ڕاکردنی بەرنامەی وۆرد
  4. دامەزراندنی زمانی کوردی

بەشی ٢ : (ڕێدۆزی لە نێو وۆرد)

  1. ڕووکاری بەرنامەی وۆرد
  2. دیمەنی خوێندنەوە
  3. دانانی نیشانە
  4. دروست‌کردنی قاڵب
  5. پاشەکەوت‌کردنی سەنەد
  6. پی‌دی‌ئێف (PDF)
  7. چاپ‌کردنی سەنەد

بەشی ٣: (پاکنووس‌کردنی دەق)

  1. تایپی دەق ( تێکست )
  2. هەڵبژاردنی دەق
  3. کۆپی ، بڕین ، پێوەنوساندن
  4. گەڕان لە نێو سەنەد
  5. وەک خۆی لێ‌کردنەوە

بەشی ٤: (ڕێک‌وپێک‌کردنی دەق)

  1. ناساندنی فۆنت
  2. فۆنتەکان
  3. پیتی گەورە ، پیتی بچووک
  4. دانانی ئیفێکت لەسەر دەق

بەشی ۵: (ڕێک‌وپێک‌کردنی پەرەگراف)

  1. فەرمانەکانی گروپی پەرەگراف
  2. ڕێک‌کردنی بۆشایی نێوان هێڵەکان
  3. ڕاگرتنی دەق بەیەکەوە
  4. دانانی سێبەر بۆ دەق
  5. بازدەر (Tab)

بەشی ۶: (ڕازاندنەوەی ڵاپەرەکان)

  1. چوارچێوەی لاپەڕە
  2. سەرپەڕ و ژێرپەڕ
  3. دانانی ژێرنووس
  4. سنوور و واتێرمارک بۆ لاپەڕە

بەشی ۷: (ڕازاندنەوە بە تێم و ستایل)

  1. ڕووکارەکان (تێمەکان )
  2. شێوازەکانی خێرا
  3. سازکردنی ستایل

بەشی ۸: (لیستی خاڵ‌خاڵی و ژمارەیی)

  1. سازکردنی لیست
  2. ڕێک‌وپێک‌کردنی لیست
  3. سازکردنی لێڤێل لە لیست‌دا
  4. سازکردنی مۆلتی‌لێڤێل لە لیست‌دا

بەشی ۹: (کارکردن لەسەر جەدوەل)

  1. سازکردنی جەدوەل
  2. سازکردنی جەدوەل لە دەق
  3. ڕێک‌وپێک‌کردنی جەدوەل ١
  4. ڕێک‌وپێک‌کردنی جەدوەل ٢
  5. جەدوەلی خێرا
  6. سازکردنی جەدوەل لە نێو ئێکسێل

بەشی ۱۰: (وێنەدارکردنی سەنەد)

  1. هێنانی وێنەکان
  2. ڕازاندنەوەی وێنەکان ١
  3. ڕازاندنەوەی وێنەکان ٢
  4. دانانی وێنە لە نێو جەدوەل
  5. هێنانی شکڵەکان
  6. دروست‌کردنی سمارت‌ئارت
  7. دروست‌کردنی نەخشە
  8. هەڵگرتنی سکرین‌شات
  9. هێنانی ڤیدیۆ
  10. سازکردنی لینک
  11. هێنانی دەق بە شێوەی جۆراوجۆر
  12. هێنانی سیمبۆڵەکان
  13. هاوکێشەی بیرکاری

بەشی ۱۱: (بەکارهێنانی ماکرۆ و بلۆکی ئامادەکراو)

  1. تۆمارکردنی ماکرۆ
  2. بەکارهێنانی ماکرۆ
  3. دەست‌کاری‌کردنی ماکرۆ
  4. درووست‌کردنی بلۆکەکان
  5. پارچە خێراکان

بەشی ۱۲: (سەلماندنی سەنەد)

  1. ڕێنووس
  2. سەلماندنی ڕێنووس
  3. توێژینەوە

بەشی ۱۳: (پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی سەنەد)

  1. لێدوانەکان
  2. بەدواداکەوتنی گۆڕان‌کارییەکان
  3. بەراوردکردن

بەشی ۱۴: (سنووردارکردن و هاوبەش‌کردن)

  1. هاوبەش‌کردنی سەنەد
  2. هاوبەش‌کردن لەسەر وان‌درایڤ (One Drive)
  3. هاوبەش‌کردن بە ئیمەیل
  4. دانانی تێپەڕوشە
  5. سنووردارکردنی سەنەد

بەشی ۱۵: (بەدڵخواز دەرهێنانی وۆرد)

  1. بەدڵخواز دەرهێنان بە شێوەی گشتى
  2. بەدڵخواز دەرهێنان بە شێوەی پێشکەوتوو
  3. بەدڵخواز دەرهێنانی ڕیبۆن
  4. بەدڵخواز دەرهێنانی شریتی دەست‌پێ‌گەیشتنی خێرا

بەشی ۱۶: (مایکرۆسافت وۆردی ٢٠١۶)

  1. پشکنینی ڕووکاری وۆردی ٢٠١۶
  2. پێم بڵێ دەتهەوێ چی بکەی …
  3. ڕازاندنەوەی شکڵ بە شێوازی زیاتر
  4. نووسینی هاوکێشەی بیرکاری
  5. هاوبەش‌کردن و کارکردن بە شێوەی تیمی
  6. دروست‌کردنی نەخشە (چارت)
  7. گەڕان و توێژینەوەی هۆشمەند
  8. ماڵ‌ئاوایی

فەرهەنگی ٣ زمانەی ترێی زانست

هەروەها یەک فەرهەنگی ٣ زمانەی کوردی – فارسی – ئینگلیزی تایبەت بە بەرنامەی وۆردمان هەیە. ئێوە دەتوانن زیاتر لە ٧٠٠ وشە و دەستەواژەی ئینگلیزی کە لە نێو بەرنامەی وۆرد دەیانبینن بە دوو زاراوەی British English و American English فێر بن.