دروست‌کردنی ستیکێر بۆ تێلێگرام

دروست‌کردنی ستیکێر بۆ تێلێگرام

سازکردنی ستیکێر بۆ تێلێگرام زۆر ئاسانە و هەمووی ئێوە دەتوانن بە خێرایی ستیکێری تایبەت بە خۆتان دروست بکەن. هەروەک دەزانن زۆر کەس بە جێی بەکارهێنانی ئیمۆجیەکان لە وەختی ناردنی پەیام ستیکێر بەکار دێنن. ڕۆژ بە ڕۆژ کەسانێکی زۆرتر ستیکێر بۆ یەکتر دەنێرن. زۆر جار دەمانهەوێت شتێک بە کەسێک بڵێین بەڵام هەرچی دەکەین ناتوانین مەبەستی خۆمان بە دروستی ڕابگەینین. بەڵام بە ناردنی یەک ستێکێر کێشەکەمان چارەسەر دەبێت و هاوڕێیەکەمان بە باشی تێدەگات چ دەڵێین.

ئەگەر ئێوە دەتانهەوێت ستیکێری تایبەت بە خۆتان ساز بکەن دەتوانن چاو لە ڤیدیۆی خوارەوە بکەن. چوونکە بە دڵنیایی دەتوانن هەر بۆخۆتان بە مۆبایل یان کامپیوتێر ستیکێری تایبەت بە خۆتان دروست بکەن. تەواوی ئەو شتانەی کە پێویستە بۆ سازکردنی یەک ستیکێری جوان و ڕێک‌وپێک بیزانن لەم ڤیدیۆیە دەیبینن و فێری دەبن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

داونلۆدی ستیکێری ترۆلز ← Download

داونلۆدی ستیکێری کاک بۆق ← Download


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینیەکان

  1. ده ستان خوش براستی زور جوان بوو

  2. سۆران قادری مامۆستا

    سپاس بۆ تۆ کاک ئومێد.
    خۆشحاڵین کە بابەتەکانی ترێی زانست بە دڵتان بووە و کەڵکتان لێوەرگرتووە.

  3. سڵاو کاک سۆران
    سڵاو بۆ کاک بۆقیش✋

    بە ڕاستی جوانترین کاری کوردی بوو کە هەتا ٸێستا دیتبووم🌷🌷🌷🌷

    ماڵپەڕێکی ڕێک وو پێکتان هەیە
    دەستخۆشیتان لێ دەکەم بۆو کارە جوانانەتان

  4. بژین و هەر بەردەوام بن

  5. 😍😍زور باشه کاک سوران سپاس ل رینماییتان💚

  6. سۆران قادری مامۆستا

    دەتوانن لەسەر سایت تەماشای بکەن. چوونکە ڤیدیۆ بەشێوەی Streaming پەخش دەکرێتەوە شارژی ئینتێرنێتی زۆر کەمتر خەرج دەبێت.

  7. حیف حجمی زوره دنا دانم دکرد😐

  8. سۆران قادری مامۆستا

    ببورە جوان لە مەبەستت تێ‌نەگەیشتم! بەرنامەی Adobe Photoshop بۆ ڕازاندنەوە و کاری گرافیکی لەسەر وێنە کاری پێ‌دەکرێت. لەو ڤیدیۆیە بۆ سازکردنی ستیکێری جوان و ڕێک‌وپێک لە نێو فۆتۆشاپ نیشانی دەدەم کە چۆن وێنە ئامادە بکەین بۆ ستیکێر. ئەڵبەتە بە بەرنامەی Paintـیش دەتوانین ئەو کارەی بکەین کە ئەویش نیشان دەدەم لە ڤیدیۆ دا بەڵام بە فۆتۆشاپ شتێکی شیک‌تر و پرۆفیشناڵ‌تر ساز دەکرێت.

  9. ببخشه ناوی او برنامه فوتو شاپه چیه

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن