پاراستنی ئێس‌ئێم‌ئێس و ژمارە تەلەفۆن

پاراستنی ئێس‌ئێم‌ئێس و ژمارە تەلەفۆن

پاراستنی ئێس‌ئێم‌ئێس (SMS) و ژمارە تەلەفۆن شتێکە کە هەمووی ئێمە پێویستیمان دەبێت. ئێمە ئەگەر ئەو SMSــانەی کە بۆمان دێن یان ئێمە دەیاننێرین لە شوێنێکی پارێزراو ڕایانگرین دواتر ئەگەر پاکیان بکەینەوە بە ئاسانی دەتوانین دووبارە ئەم پەیامانە تەماشا بکەینەوە. هەرچەند ئەمڕۆ خەڵک کەمتر SMS بەکار دێنێت بەڵام ئێستاش هەندێک پەیامی گرینگ لە ڕێگای SMS بۆمان دێن. ئەڵبەتە زۆر جاریش ژمارە تەلەفۆن پاشەکەوت ناکەین و دوایی کە لە مۆبایل‌دا نەما دەبینین کە کارمان پێ‌دەبێت و نازانین چ بکەین بۆ ئەوەی ئەم ژمارە تەلەفۆنە دووبارە پەیدا بکەینەوە. بەڵام ئەگەر ژمارە تەلەفۆنەکان لە شوێنێکی پارێزراو ڕاگرین ئەم کێشەیەمان هەرگیز بۆ نایەتە پێش.

هەر بۆیە لەم ڤیدیۆیە دەمەوێت بە وردی بۆتان باسی پاراستنی ئێس‌ئێم‌ئێس و ژمارە تەلەفۆنەکان بکەم و پێتان نیشان بدەم کە بە چ شێوەیەک بیانپارێزن تاکوو هەرگیز هیچ شتێک لەدەست نەدەن.
لەم ڤیدیۆیە بە وردی پێتان نیشان دەدەم کۆ چۆن کار بە بەرنامەی SMS Backup & Restore بکەن و هەموو ڕێکخستنەکانی پێویست ئەنجام بدەن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن