دامەزراندنی زمانی کوردی لەسەر ئەندرۆید

دامەزراندنی زمانی کوردی لەسەر ئەندرۆید

ئێمە وەکوو یەک کورد پێویستە هەمیشە ڕێز لە زمانی خۆمان بگرین. جا ئەگەر بتوانین بە شێوەی دروست کوردی تایپ بکەین زۆر باش دەبێت. لەم ڤیدیۆیە پێتان نیشان دەدەم کە چۆن زمانی کوردی ستاندارد لەسەر سیستێمی ئەندرۆید چالاک بکەن. شێوەی دامەزراندنی کی‌بۆردی کوردی لەسەر سیستێمی ئەندرۆیدی دەبینن کە چەند ئاسان دەتوانین ئەو کارەی بکەین. من بۆخۆم هەمیشە زۆر دڵگران دەبم کاتێک دەبینم هاونیشتمانیانی کوردم بە کی‌بۆردی فارسی یان عەرەبی شت دەنووسن. ئێمە لە زمانی کوردی دا هەندێک پیتمان هەیە کە لە زمانی فارسی یان عەرەبی دا نییە، بۆیە پێویستە زمانی کوردی خۆمان چالاک بکەین تاکوو بتوانین بە دروستی کوردی بنووسین و شێوازی نووسراوەکانمان زۆر جوان‌تر و ڕێک‌وپێک‌تر بکەین.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن