ڕازاندنەوەی وێنەکان بە بەرنامەی فۆتۆز

ڕازاندنەوەی وێنەکان بە بەرنامەی فۆتۆز

هەموو بەکارهێنەرێک پێویستی بە دەست‌کاری‌کردن و ڕازاندنەوەی وێنەکانی خۆی دەبێت. چوونکە هەمووی ئێمە ڕۆژانە وێنەی زۆر دەگرین تاکوو لە داهاتوودا چاویان لێبکەینەوە. بەڵام کاتێک چاو لە وێنەکانمان دەکەین دەبینین هەندێک بەش لە وێنەکەمان بەدڵ نییە یان پێمان خۆشە هەندێک فیلتێر و ئیفێکتی هونەری لەسەر دابنێین بۆ ئەوەی کە شێوازێکی جوانتر بدەین بە وێنەی خۆمان. جا لە هەر کەسێک بپرسی چ بەرنامەیەک بۆ ڕازاندنەوەی وێنە باشە بێ‌گومان زۆربەی خەڵک وەڵام دەداتەوە فۆتۆشاپ. بەڵێ ڕاستە بەرنامەی فۆتۆشاپ زۆر بەرنامەیەکی باش و بەهێزە بۆ کارکردن لەسەر وێنە بەڵام هەمیشە پێویست ناکات کار بەو بەرنامەیە بکەین. فێربوونی فۆتۆشاپ وەختی زۆر دەوێت و هەروەها کارپێ‌کردنشی زۆر ئاسان نییە.

بەڵام ئەوە جێگای نیگەرانی نییە چوونکە ئێمە لە نێو ویندۆزی ١٠ بەرنامەیەکی زۆر باشمان هەیە کە دەتوانین هەر شتێک پێمان خۆش بێت لەسەر وێنەی خۆمانی پێ ئەنجام بدەین. بەرنامەی فۆتۆز تەواوی ئەو شتانەی کە پێویستە لەسەر یەک وێنە ئەنجام بدرێت لە نێو خۆی دا هەیەتی و هەروەها شێوەی کارپێ‌کردنشی زۆر ئاسانە. لەم ڤیدیۆیە ئێوە بە وردی فێر دەبن کە چۆن وێنەکانی خۆتان بڕازێننەوە. هەروەها ٢ تێکنیکی زۆر باش بۆ رووتوش‌کردنی وێنەکانی خۆتان فێر دەبن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینیەکان

  1. ده ستان خوش بیت به ریزان.

  2. زور جوان بو براستي.ده ست خوش له کاره جوانه کتان

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن