گۆڕینی ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر لە نێو ویندۆز

گۆڕینی ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر لە نێو ویندۆز

ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر

ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر لە نێو ویندۆز بە شێوەی بنەڕەت هەروەک دەزانن بە ڕەنگی زەردە. ئێوە لەوانەیە سەدان فۆلدێرتان هەبێت کە هەموویان ڕەنگی زەردیان هەیە و شێوازەکەیان وەکوو یەکترە. ئەو شتە کێشەیەکی هەیە کە ئێمە ناتوانین بەئاسانی و بەخێرایی شتەکان بدۆزینەوە یان لەوانەیە بەهەڵە هەندێک فۆلدێر پاک بکەینەوە چوونکە هەموویان بە شێوەی یەک فۆلدێری زەردن و تەنها بە نووسراوەی ژێر فۆلدێر دەتوانین لەیەکتریان جیا بکەینەوە و بیانناسین.

ئێمە ئەگەر بتوانین ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بەدڵی خۆمان بگۆڕین زۆر خێراتر و ئاسانتر دەتوانین فایلەکان لە نێو ویندۆز بدۆزینەوە. جا بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بەدڵی خۆمان دەربێنین پێویستە چی بکەین؟
ئێمە بە دوو شێوە دەتوانین ئەو کارەی بکەین. یەکەم ڕێگا بۆ گۆڕینی ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر ئەوەیە کە بە یارمەتی بەرنامەیەک ئەو کارەی بکەین. ڕێگای دووەمیش ئەوەیە کە هەر لە نێو ویندۆز ئەو کارەی جێبەجێ بکەین.

لە ڤیدیۆی خوارەوە بە وردی پێتان نیشان دەدەم کە بە هەردووک شێوە بتوانن ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بگۆڕن. هەروەها پێتان نیشان دەدەم کە چۆن وێنە بکەن بە ئایکۆن و لەسەر فۆلدێرەکانی دابنێن تاکوو بتوانن سیستێمی خۆتان تەواو بەدڵی خۆتان بڕازێننەوە.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

چۆن وێنە بکەین بە ئایکۆن؟

ئاسانترین ڕێگا بۆ ئەوەی بتوانین وێنە بکەین بە ئایکۆن ئەوەیە کە سەردانی سایتی icoconvert.com بکەین. کاتێک ئایکۆنی تایبەت بە خۆتان دروست کرد دەتوانن شێوازی فۆلدێرەکان لە نێو ویندۆز بەدڵی خۆتان لێبکەن.

بەرنامەی Folder Marker

ئێمە بە بەرنامەی Folder Marker بەئاسانی و بەخێرایی دەتوانین ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بگۆڕین. کاتێک کە لەسەر فۆلدێر کلیک‌ڕاست دەکەن یەک بژاردە بە نێوی Mark Folder دەبینن کە دەتوانین ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بەدڵی خۆمان هەڵبژێرین. بۆ داونلۆدی ئەم بەرنامە دەتوانن سەردانی سایتی بەرنامەی Folder Marker بکەن یان لە بەستەری خوارەوە داونلۆدی بکەن.

بەرنامەی Folder Marker

گۆڕینی ڕەنگ و شێوازی فۆلدێر بە بەرنامەی Folder Marker

داگرتنی بەرنامەی Folder Marker


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن

 

تێبینیەکان

  1. دستت خوش بیت زور جوانو کاریگر بو

  2. کارێکی زۆر جوان و گرنگتان دەس پێ کردوە. بە ڕاستی جێگەی سایتی لەم جۆرە لە کۆمەلگای کوردیدا زۆر خاڵیە.

    بە هیوای ئەوەی کە جەنابتان رچە شکێن بن لەم ڕێیەدا.

  3. سۆران قادری مامۆستا

    بله شما درست می‌فرمایید. ما هم برای همین دست بە کار شدیم کە خدمتی بە مردم شریف کورد داشته باشیم و حتما به همین زودی دورەهای پیشرفته برنامەنویسی وب و موبایل رو در سایت قرار میدیم. چون باور داریم تنها راهی که ملت کورد را می‌تونە سرفراز کنە مخصوصا در دنیای دیجیتالی امروز آشنایی کامل و جامع مردم در زمینه آی تی هست.

  4. من که زبان کوردیم برای نوشتن زیاد خوب نیست
    ولی چقدر عالی میشه برنامه نویسان کوردی زیادی در کوردستان داشته باشیم
    که متاسفانه الآن تعدادشون به قدرکافی نیست
    امیدوارم سایت شما ابتدای این راه باشه

  5. زور جوان و آموزنده بو .
    کیفیت ویدیو عالیی .

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن