گۆڕینی فۆنتی بنەڕەت لە نێو مایکرۆسافت وۆرد

گۆڕینی فۆنتی بنەڕەت لە نێو مایکرۆسافت وۆرد

بە ڕای من گۆڕینی فۆنتی بنەڕەت لە نێو بەرنامەی وۆرد یەکێک لەو کارانەیە کە هەر بەکارهێنەرێک دەبێ ئەنجامی بدات. لەم ڤیدیۆیە ئێوە دەبینن کە بە چ شێوەیەک فۆنتی بنەڕەت لە نێو بەرنامەی وۆرد بگۆڕین بۆ ئەوەی کە لە داهاتوو دا کات بە فیرۆ نەدەین و هەمیشە فۆنتی دڵخوازی خۆمان لەسەر نووسراوەکانمان هەبێت.

بەکارهێنەری شارەزا پێویستە چ بکات؟

ئەگەر دەتانهەوێت وەکوو یەک بەکارهێنەری شارەزا و لێهاتوو کار بە بەرنامەی وۆرد بکەن پێویستە هەندێک رێکخستنی تایبەت ئەنجام بدەن. گۆڕینی فۆنتیش شتێکە کە بێگومان هەموو کەس کاتی ڕازاندنەوەی دەق کاری پێ دەبێت. هەر بۆیە پێشنیار دەکەم ڤیدیۆی خوارەوە تەماشا بکەن تاکوو ئاسانتر و خێراتر بتوانن کار بە بەرنامەی وۆرد بکەن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن