دروست‌کردنی ئالبۆمی وێنە بە پاوێرپۆینت

دروست‌کردنی ئالبۆمی وێنە بە پاوێرپۆینت

ئالبۆمی وێنە

بەرنامەی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت (Microsoft PowerPoint) یەکێک لە ناسراوترین و باشترین بەرنامەکانی تایبەت بە پێشکەش‌کردنە لە جیهاندا. هەزاران کەس بۆ پێشکەش‌کردنی بیرۆکە و زانستی خۆیان بە شێوەیەکی جوان و سەرنج‌ڕاکێش ئەم بەرنامەیە بەکار دێنن. ئەڵبەتە ئەگەر لە کارپێکردن بە پاوێرپۆینت شارەزا بن زۆر ئاسان دەتوانن شتی گرافیکی زۆر جوان بکێشنەوە و نیازتان بە بەرنامەکانی گرافیکی وەکوو فۆتۆشاپ نییە. ئەگەر زۆر شارەزا نین و دەتانهەوێت کە تا ئاستی پرۆفیشیناڵ کار بە پاوێرپۆینت بزانن پێشنیار دەکەین کۆرسی فێربوونی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت تەماشا بکەن تاکوو وەکوو بەکارهێنەرێکی شارەزا کار بە پاوێرپۆینت فێر بن.

لەم ڤیدیۆیە ئێوە فێر دەبن کە چۆن یەک ئالبۆمی وێنە دروست بکەن. دەزانم کە هەمووی ئیوە ژمارەیەکی زۆر وێنە، تایبەت بە خۆتان هەیە و لەوانەیە نیگەران بن کە ڕۆژێک ئەو هەموو وێنانە نەمێنن. ئەگەر وێنەکانی خۆتان بکەن بە ئالبۆم ئەو نیگەرانیەو نامێنیت و دەتوانن هەر کات پێتان خۆش بوو وێنەکانی خۆتان چاو لێبکەنەوە. هەروەها ئێوە دەبینن کە دەتوانن ئالبۆمی وێنەی خۆتان بکەن بە ڤیدیۆ و لەسەر هەر ئامێرەکی بتانهەوێت دەتوانن تەماشای بکەن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینیەکان

  1. ده ستتان خوش بیت چیژم برد.

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن