دروست‌کردنی وێنۆچکەی تەخت

دروست‌کردنی وێنۆچکەی تەخت

وێنۆچکەی تەخت

بەرنامەی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت (Microsoft PowerPoint) یەکێک لە ناسراوترین و باشترین بەرنامەکانی تایبەت بە پێشکەش‌کردنە لە جیهاندا. هەزاران کەس بۆ پێشکەش‌کردنی بیرۆکە و زانستی خۆیان بە شێوەیەکی جوان و سەرنج‌ڕاکێش ئەم بەرنامەیە بەکار دێنن. ئەڵبەتە ئەگەر لە کارپێکردن بە پاوێرپۆینت شارەزا بن زۆر ئاسان دەتوانن شتی گرافیکی زۆر جوان بکێشنەوە و نیازتان بە بەرنامەکانی گرافیکی وەکوو فۆتۆشاپ نییە. ئەگەر زۆر شارەزا نین و دەتانهەوێت کە تا ئاستی پرۆفیشیناڵ کار بە پاوێرپۆینت بزانن پێشنیار دەکەین کۆرسی فێربوونی مایکرۆسافت پاوێرپۆینت تەماشا بکەن تاکوو وەکوو بەکارهێنەرێکی شارەزا کار بە پاوێرپۆینت فێر بن.

لەم ڤیدیۆیە ئێوە دەبینن کە چۆن هەندێک وێنۆچکەی جوان بە شێوەی تەخت دروست بکەن. دیزاین بە شێوەی Flat ئەمڕۆ لە جیهان زۆر بەربڵاو کاری پێ‌دەکرێت. ئێوە دەبینن کە چەند بە ئاسانی ئێمە لە نێو بەرنامەی پاوێرپۆینت بە تێکەڵ‌کردنی شکڵەکان دەتوانین شتی جوان و تایبەت ساز بکەین.

وێنۆچکەی تەخت لە نێو پاوێرپۆینت

وێنۆچکەی تەخت (Flat Design Icons)

جا ئێستا ئەگەر دەتانهەوێت کە بۆخۆتان وێنۆچکەی تەخت و سەرنج‌ڕاکێش دروست بکەن ڤیدیۆی خوارەوە تەماشا بکەن تاکوو بە باشی فێری دروست‌کردنی وێنۆچکەی تەخت بن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینیەکان

  1. دەستان خۆش بێت

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن