هاوکاری لە فرۆش چییە؟

ئێوە لە بەشی هاوکارانی فرۆشی ترێی زانست ناونووسی دەکەن و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆتان وەک فەیسبووک، ئینستاگرام، تێلێگرام و … یان سایتی خۆتان بەرهەمەکان و بابەتەکانی ترێی زانست بڵاو دەکەنەوە و بە هاونیشتمانیانی کورد دەیناسێنن. کەسانێک لەلای ئێوە سەردانی سایتی تڕیی زانست دەکەن. ئەگەر ئەو کەسانە هەتا ٤٠ ڕۆژ دوای یەکەم سەردانیان شتێک بکڕن ئێوە بەپێی پلەی خۆتان دەرسەدێک سوودی هاوکاری وەردگرن.

دەستەواژەکانی سیستێمی هاوکاری لە فرۆش

هاوکاری فرۆش: ئێوەن! واتە کەسێک کە ڕێکڵام بۆ سایتی ئێمە دەکات و لە فرۆشتنی بەرهەمەکان کۆمیسیۆن وەردەگرێت.

ڕاسپێراو: کەسێکە کە بە هۆی ئێوە سەردانی سایتی ئێمە دەکات.

کڕینەکانی ڕاسپێراو: ئەو فرۆشانەی بە هۆی ڕاسپێراوەکانی ئێوە ئەنجام دەدرێن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

ئایا دوای ناونووسی ڕاست دەتوانم کارم دەست پێبکەم؟

بەڵێ. پرۆسەی ناونووسی‌کردن کەمتر لە یەک خولەک دەگرێت! ئێوە دوایی ڕاست دەتوانن کاری بازاردۆزی خۆتان دەست پێبکەن و بە بڵاوکردنەوەی زانست لە کوردستان پارە بەدەست بهێنن.

ئایا من دەبێت بەرهەمەکان بە موشتەریان بفرۆشم؟

نەخێر. ئێوە تەنها ڕێکلام بۆ سایتی ترێی زانست دەکەن و بەرهەم و بابەتەکانی ئێمە لەسەر سۆشیال میدیا بڵاو دەکەنەوە. تەواوی کارەکانی دیکە لەسەر سایتی ترێی زانست ئەنجام دەدرێن و پێویست ناکات کە ئێوە خۆتان دەرگیر بکەن.

سایتی ترێی زانست چۆن دەزانێت کامە بەکارهێنەرە یان کڕیارە لەلای من بووە؟

ئێوە یەک لینکی تایبەت بە خۆتان دەبێت کە ١٠٠٪ تایبەت بە خۆتانە و بە سیستێمێکی زۆر بەهێز و دەقیق هەمووی ئەو کەسانەی کە بە لینکی ئێوە سەردانی سایت دەکەن تۆمار دەکرێن.

من لینکی خۆم لەکوێ پەیدا بکەم؟

بنەمای لینکەکان شتێک بەم شێوەیە:
treyzanist.com/?ref=soranqaderi
treyzanist.com/?ref=17
ڕەقەمی کۆتایی لینک، کۆدی هاوکاری ئێوەیە و بۆ سیستێم دیار دەبێت کە بەکارهێنەران لەلای کێوە هاتوونە سەر سایت. هەروەها ئێوە دەتوانن ناوی هاوکاری تایبەت بە خۆتان دروست بکەن و لە کۆتایی لینکەکان پەیوەستی بکەن.
بۆ دروست‌کردنی لینکەکان دەتوانن سەردانی بەشی بازاردۆزی و دواتر بەشی لینکی هاوکاران بکەن.

ئایا دەتوانم بە وردی ببینم کە چەند کەس لەلای منەوە هاتوون بۆ سەر سایتی ترێی زانست یان چی شتێکیان کڕیوە؟

بە دڵنیایی بەڵێ. ئێوە دەتوانن لەسەر پەنێلی خۆتان تەواوی وردەکارییەکان ببین. سیستێمی سایت تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە سەردان و کڕینی بەکارهێنەران تۆمار دەکات و ئێوە دەتوانن هەموو شتێک بە دەقیقی ببینن.

ئایا دەتوانم ئێمەیل بنێرم و کەسانێک بنێرمە سەر سایتی ئێوە؟

بەڵێ. ئێوە لینکی تایبەت بە خۆتان دەبێت و ئەم لینکە لە هەموو شوێنێک دەتوانن بەکار بێنن.

بەپێی هەر فرۆش چ دەرسەدێک بۆ من دەبێت؟

ئێمە چوار پلەی جیاوازمان بۆ هاوکاران هەیە کە بەپێی پلەی خۆتان دەرسەد وەردگرن.

پلەی یەکەم (Level #1): ٢٠٪ – لە ١ تا ٨ فرۆش

پلەی دووەم (Level #2): ٣٠٪ – لە ٩ تا ٢٠ فرۆش

پلەی سێیەم (Level #3): ٤٠٪ – لە ٢١ تا ٤٠ فرۆش

پلەی چوارەم (Level #4): ٥٠٪ – لە ٤١ فرۆش بۆ سەرتر

ئێوە بەپێی چالاکی خۆتان دەرسەد وەردەگرن. هەتا چالاکتر بن و بەرهەمی زیاتر بە هۆی ئێوە بفرۆشرێت سوودێکی زۆرتر وەردەگرن.

پلەی هاوکاران

دەرسەدی سیستێمی هاوکاری فرۆشی ترێی زانست

پارەکەمان کەنگێ و چۆن بۆ دەنێرن؟

کەمترین بڕی پارە کە بۆتان دەنێرین ١٠٠ هەزار تمەن ( ١٠ هەزار دینار ) دەبێت. ئێوە دەبێ چاوەڕوان بن تاکوو سوودەکەتان دەگات بەم ڕەقەمە. دوای داواکردنی پارە لەلای خۆتان ئەگەر سوودی ئێوە گەیشتبێتە ١٠٠ هەزار تمەن ( ١٠ هەزار دینار ) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆتان دەنێرین.

⇐ ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ایران) بن بڕی پارەکە بۆ کارتی بانکی ئێوە دەنێرین.
⇐ ئەگەر لە باشووری کوردستان (عراق) بن بڕی پارەکە بۆ حسابی فاست‌پەی ئێوە دەنێرین.

هەروەها ئێوە دەتوانن سوودی خۆتان هەر لەسەر سایتی تڕێی زانست ڕاگرن و بەرهەمەکانی ئێمەی پێ‌بکڕن. بەشێکتان دەبێت بە ناوی کیسەباخەڵ کە دەتوانن پارەکەتان لەوێوە خەزن بکەن.

تا کەنگێ سوودی کڕینەکانی موشتەری بۆ هاوکاری فرۆش دەبێت؟

کاتێک کەسێک بە لینکی ئێوە سەردانی سایتی ئێمە دەکات تا ٤٠ رۆژ دوای یەکەمین سەردان هەر شتێک بکڕێت دەرسەدێک ( لە ٢٠٪ تا ٥٠٪ ) بەپێی پلەی خۆتان بۆ ئێوە دەبێت.

باشتر وایە بەکارهێنەران بۆ کامە لاپەڕانەی سایت بنێرم؟

باشترە کە بەکارهێنەران بۆ بابەتەکان و فیلمەکانی خۆرایی ئێمە بنێرن. ڕەنگه باشتر بێت ئەگەر بەکارهێنەرانی تازە بۆ لاپەڕەی بەرهەمەکانی پووڵی نەنێرن چوونکە لەوانەیە زووتر بڕۆن. لەبیرتان بێت ئەو کەسەی لەلای ئێوە دێتە سەر سایت هەتا ٤٠ ڕۆژ هەر شتێک بکڕێت سوودەکەی بە ناوی ئێوە تۆمار دەکرێت.

ئایا ئەم سیستێمە بۆ هەموو بەرهەمەکانی سایتی ترێی زانست دەبێت؟

بەڵێ. بۆ هەر بەرهەمێک کە لەسەر سایت هەیە دەبێت.

چۆنیەتی کارکردن بە سیستێمی هاوکاری فرۆشی ترێی زانست

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە