یاساکانی بەکارهێنانی سیستێمی هاوکاری فرۆش

بەخێر بێن بۆ سیستێمی هاوکاری فرۆشی ترێی زانست.

ئێوە لەم سیستێمە دەتوانن بە بڵاوکردنەوەی زانست لە کوردستان دەرامەت بەدەست بێنن.

هاوکاری بەڕێز و خۆشەویست پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە بەوردی بخوێننەوە.

ناونووسی‌کردنی ئێوە لەسەر سیستێمی هاوکاری ئێمە بەم واتایە کە بە ئاگاییەوە هەموو مەرجەکان و یاساکانی ئێمەتان قەبووڵە.

جۆڕی سوود بەدەست هێنان

کاتێک بەکارهێنەران کلیک لەسەر لینکی تایبەت بە ئێوە دەکەن و لەسەر سایتی ترێی زانست بەرهەمێک دەکڕن، ئێوە بۆ هەر کڕینێک بەپێی پلەی خۆتان سوود وەردەگرن.

کەمترین بڕی پارە کە بۆتان دەنێرین ١٠٠ هەزار تمەن ( ١٠ هەزار دینار ) دەبێت. ئێوە دەبێ چاوەڕوان بن تاکوو سوودەکەتان دەگات بەم ڕەقەمە. دوای داواکردنی پارە لەلای خۆتان ئەگەر سوودی ئێوە گەیشتبێتە ١٠٠ هەزار تمەن ( ١٠ هەزار دینار ) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆتان دەنێرین.

⇐ ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ایران) بن بڕی پارەکە بۆ کارتی بانکی ئێوە دەنێرین.

⇐ ئەگەر لە باشووری کوردستان (عراق) بن بڕی پارەکە بۆ حسابی فاست‌پەی ئێوە دەنێرین.

هەروەها ئێوە دەتوانن سوودی خۆتان هەر لەسەر سایتی تڕێی زانست ڕاگرن و بەرهەمەکانی ئێمەی پێ‌بکڕن. بەشێکتان دەبێت بە ناوی کیسەباخەڵ کە دەتوانن پارەکەتان لەوێوە خەزن بکەن.

ئەڵبەتە هاوکاران لە یەک مانگ تەنها بۆ یەکجار دەتوانن داوای پارە بکەن و ئەگەر بۆ دووەم جار داوا بکەن، پارەکەیان لە مانگی دواتر بۆ دەنێرین.

سەرنج: ترێی زانست هیچ کات داوای پارە لە هاوکاران ناکات و تەنها پارە بۆ ئێوە دەنێرێت لە ڕێگای کارتی بانکی (بۆ ڕۆژهەڵات) و بەرنامەی فاست پەی (بۆ باشوور)

مەرجەکان

⇐ هاوکاری فرۆش نابێت چالاکی سیاسی هەبێت ( بابەتەکانی ئێمە لەسەر پەیجەکان و ماڵپەڕەکانی سەر بە حیزبەکان بڵاو نەکاتەوە )

⇐ کارتی بانکی پێویستە بە ناوی خۆتان بێت ( بۆ ڕۆژهەڵات ). ئێمە بڕی پارەکەتان تەنها بۆ کارتی بانکی خۆتان دەنێرین.

⇐ ژمارە تەلەفۆن پێویستە بە ناوی خۆتان بێت ( بۆ باشوور ). ئێمە بڕی پارەکەتان تەنها بۆ ژمارە تەلەفۆنی خۆتان لەسەر فاست پەی دەنێرین.

⇐ هاوکارانی فرۆش نابێت بە هیچ جۆر لە لۆگۆ و برەندی ترێی زانست نابەجێ ئیستفادە بکەن.