پێنج هەڵە بۆ هەڵبژاردنی تێپەڕوشە

٥ هەڵە بۆ هەڵبژاردنی تێپەڕوشە

هەڵبژاردنی تێپەڕوشە

هەڵبژاردنی تێپەڕوشە شتێکە کە هەمووی ئێمە نیازمان پێدەبیت. بێگومان هەمووی ئێوە هەژماری جۆراوجۆرو لەسەر سایتی جۆراوجۆر هەیە. بۆ هەژماریش پێویستە کە یەک تێپەڕوشە هەڵبژێرین. شتێک کە زۆربەی بەکارهێنەران بەداخەوە چاوپۆشی لێدەکەن هەڵبژاردنی تێپەڕوشەی باش و بەهێزە. لە ڤیدیۆی خوارەوە بۆتان باسی ئەو هەڵانە دەکەم کە بەکارهێنەران دەیکەن لە کاتی هەڵبژاردنی تێپەڕوشە. ئەو هەڵانە دەبن بە هۆکاری هەک بوونی هەژماری بەکارهینەران لە دنیای ئینتێرنێت. ئێوە ئەگەر گرینگی نەدەن بە ئەمنییەتی هەژمارەکانی ئینتێرنێتی خۆتان بێگومان زانیارییەکانتان لە مەتەرسی دانە بەهۆی هەڵبژاردنی تێپەڕوشەی لاواز.

لەم ڤیدیۆیە بۆتان باسی ٥ هەڵەی زۆر گەورە لە کاتی هەڵبژاردنی تێپەڕوشە دەکەم. ئێوە بە پێشگیری لەو هەڵانە دەتوانن هەژماری خۆتان بپارزن و نیگەرانی هەک‌بوونی هەژمارەکانی خۆتان نەبن. هەروەها چەند بەرنامەی باش تایبەت بە بەڕێوەبردنی تێپەڕوشەو پێ دەناسێنم تاکوو تێپەڕوشەکانی خۆتان بە باشی ڕاگرن.

 

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

هەڵسەنگاندنی بەهێزبوونی تێپەڕوشە

لەسەر ئەم سایتانە ئێوە دەتوانن تێپەڕوشەی خۆتان هەڵسەنگێنن کە لە بواری ئەمنییەتی چەندە بەهێز و باشە. ئەڵبەتە تێپەڕوشەی ڕاستی خۆتان لەسەر ئەم سایتانە تاقی مەکەنەوە بەڵام دەتوانن شتێک نزیک بە تێپەڕوشەی خۆتان بنووسن تاکوو تێبگەن کە تێپەڕوشەکەتان بەهێزە یان نا.

howsecureismypassword.net

passwordmeter.com

kaspersky.com

هەڵبژاردنی تێپەڕوشە

هەڵبژاردنی تێپەڕوشە

 بەڕێوەبەری تێپەڕوشە

ئەوەی بزانن کە پێویست ناکات ئێمە هەموو تێپەڕوشەکانی خۆمان لە مێشکدا ڕاگرین. بە بەرنامەکانی تایبەت بەو کارەی کە پییان دەڵێن (Password Manager) بە ئاسانی دەتوانی سەدان تێپەڕوشەی بەهێز هەڵبژێرین بێ ئەوەی نیگەران بین کە ئایا لەبیرمان دەچنەوە یان نا.
لە خوارەوە لینکی ئەم بەرنامانە دەبینن جا ئێوە بەپێی نیازی خۆتان یەکدانەی لەسەر سیستێمی خۆتان دابمەزرێنن.

www.lastpass.com

www.dashlane.com

1password.com

www.roboform.com


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینیەکان

  1. زور زور شتکی باش بو. دستت خوش بیت

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن