دانانی لۆگۆ لەسەر ١٠٠ وێنە لە ماوەی ١ خولەک!

دانانی لۆگۆ لەسەر ١٠٠ وێنە لە ماوەی ١ خولەک!

دانانی لۆگۆ لەسەر وێنە کارێکە کە زۆربەی ئێمە نیازمان پێ دەبێت. ئەگەر وێب‌سایت، کاناڵی تێلێگرامی یان پەیجی ئینستاگرامی و فەیسبووکیتان هەیە ئەو فیلمە زۆر بەکەڵک دەبێت بۆ ئێوە. بە تایبەت ئەگەر ژمارەی ئەو وێنانەی کە قەرارە لۆگۆ یان ئای‌دی خۆتانی لەسەر دابنێن زۆر بێت. ئەم فیلمە دەتوانی زۆر یارمەتیتان بدات تاکوو بتوانن لە ماوەیەکی زۆر کەم‌دا لۆگۆی خۆتان لەسەر سەدان وێنە دابنێن.

ئێمە لە نێو بەرنامەی فۆتۆشاپ (Adobe Photoshop) بژاردەیەکی تایبەت بەو کارەمان هەیە کە پێی دەڵێن Actions. بەم بژاردەیە ئێمە دەتوانین کارەکانی خۆمان یەک‌جار ئەنجام بدەین و دواتر لەسەر سەدان وێنەی دیکە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی دووبارەی بکەینەوە. هەر بۆیە بەبێ سەرهێشان و زەحمەتی زۆر و هەروەها لە ماوەیەکی زۆر کەم دەتوانین کارەکانی خۆمان ئەنجام بدەین.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن