داونلۆدی فۆنتی کوردی ستاندارد

فۆنتی کوردی

فۆنتی کوردی ستاندارد

هەمووی ئێمە وەکوو یەک کورد پێویستە بتوانین بە زمانی دایکیی خۆمان بنووسین و بخوێنینەوە. هەر بۆیە بۆ هەر بەکارهێنەرێکی کورد پێویستە کە فۆنتی کوردی لەسەر سیستێمی خۆی هەبێت. لێرە ئێوە دەتوانن فۆنتی کوردی ستاندارد داونلۆد بکەن و لەسەر سیستێمی خۆتان دایبمەزرێنن. بەستەکانی خوارەوە سەرجەم ٢١٥ فۆنتی کوردی ستانداردی تێدایە کە ئێوە بەرێزان دەتوانن بە پێی نیازی خۆتان یەکێک لەم بەستانە یان هەموویان داونلۆد بکەن.

لێرە دەتوانن فۆنتە کوردییەکانی یونیکۆد بە فۆرمەتی ttf داونلۆد بکەن و دواتر لە پرۆگرامەکانی وەک فۆتۆشاپ، مایکرۆسافت وۆرد، پاوێرپۆینت، ئێکسێل، ئەکسێس و هتد بەکاریان بێنن. هەموو فۆنتەکان تاقی کراون و بێ کێشەن لەسەر بنەماکانی یونیکۆد و لە سێستێمەکانی وەک ویندۆز، مەک و لینوکس کار دەکەن.

هەوڵی سەرەکیمان کۆکردنەوەی هەموو فۆنتەکانە لە ژێر چەترێکدا و هەروەها پێکهێنانی فۆنتخانەیەکی پتەوی کوردی کە جوانترین، باشترین و نوێترین فۆنتە کوردییەکان لە خۆ بگرێت. ئەڵبەتە بەرە بەرە لێرە فۆنتی کوردی زیاتر دادەنێین تاکوو هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی داونلۆدیان بکەن. هەر بۆیە ئەگەر دواتر فۆنتی دیکەتان پێویست بوو سەردانی ئێرە بکەن تاکوو فۆنتی نوێتر داونلۆد بکەن.

فۆنتی کوردی بە ستانداردی یونیکۆد

فۆنتی کوردی بە ستانداردی یونیکۆد

بەستەی فۆنتەکانی یونی‌کورد

ئه‌م بەستەیە، لە ٤٠ فۆنتی کوردی پێکهاتووە، کە ئێوە بەڕێزان دەتوانن هه‌موو فۆنته‌كانی به‌یه‌كه‌وه داونلۆد بکەن.

بەستەی فۆنتەکانی یونی‌ماهان

ئه‌م بەستەیە، لە ٣٠ فۆنتی کوردی پێکهاتووە، کە ئێوە بەڕێزان دەتوانن هه‌موو فۆنته‌كانی به‌یه‌كه‌وه داونلۆد بکەن.

بەستەی فۆنتەکانی یونی‌قەیدار

ئه‌م بەستەیە، لە ١٤٥ فۆنتی کوردی پێکهاتووە، کە ئێوە بەڕێزان دەتوانن هه‌موو فۆنته‌كانی به‌یه‌كه‌وه داونلۆد بکەن.


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن