چارەسەرکردنی هەڵەی پارێزگاری نووسین!

چارەسەرکردنی هەڵەی پارێزگاری نووسین!

هەڵەی write protect

لەسەر ویندۆز لەوانەیە ئێوە لەگەڵ هەڵەیەک ڕووبەروو بنەوە بە نێوی هەڵەی write protect. کاتێک ئێوە دەتانهەوێت شتێک لەسەر فلاش یان مێمۆری کارتی خۆتان کۆپی بکەن ئەو هەڵە خۆی نیشان دەدات و ئێوە ناتوانن شت لەسەر فلاش کۆپی بکەن یان فلاش فۆرمەت بکەن. بەڵام بۆ چی ئێمە ئەو هەڵەی write protect دەبینین؟ ئەو شتە چەندین هۆکاری جۆراوجۆری هەیە کە لە نێو ڤیدیۆی خوارەوە بە وردی باسیان دەکەم و پێتان نیشان دەدەم چۆن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

هۆکارەکانی هەڵەی Write Protect

هەڵەی Write Protect

هەڵەی Write Protect لە کاتی فۆرمەت‌کردنی فلاش

هۆکاری یەکەم – کلیلی پاراستنی نووسین

هەندێک لە کارخانەکان لە قەراغ فلاش یەک دوگمە دادەنێن بۆ پاراستنی فلاش کە پێی دەڵێن Write Protect Switch . بەو دوگمەیە ئێوە دەتوانن فلاشی خۆتان قفڵ بکەن تاکوو هیچ شتێکی لەسەر کۆپی نەکرێت. جا ئەگەر فلاشی ئێوە ئەو دوگمەیەی هەیە و قفڵ کراوە بینینی ئەو هەڵەیە شتێکی ئاسایی دەبێت و دەتوانن لە حاڵەتی قفڵ دەربێنن تاکوو هەڵەی Write Protect نەبینن.

 هۆکاری دووەم – پڕبوونی فلاش

ئەگەر لە نێو فلاش یان مێمۆری جێگای پاشەکەوت‌کردنی فایلی نوێی نەبێت ئێوە لەوانەیە هەڵەی Write Protect ببینن. کە لەو حاڵەتە دا پێویستە هەندێک شت پاک بکەنەوە تاکوو بتوانن شتی دیکە لەسەر فلاش کۆپی بکەن.

 هۆکاری سێیەم – خەرابوونی درایڤ یان فلاش

خەرابوونی درایڤی فلاش یان فایل سیستێم دەبێتە هۆکاری بینینی ئەو هەڵەیە. هەروەها لەوانەیە خودی فلاش کێشەی هەبێت. ئەگەر فلاش کۆن بێت لەوانەیە گەیشتبێت بە کۆتایی ژیانی! ئەوەی بزانن کە هەندێک لە کارخانەکان ژمارەی کۆپی‌کردن و خوێندنەوەی زانیاری لەسەر فلاش سنووردار دادەنێن و قەرار نییە هەتاهەتایە فلاش کار بکات.

 هۆکاری چوارەم – تایبەتمەندی Read only

ئەگەر یەک یا چەند دانە لە فایلەکانی نێو فلاش تایبەتمەندی Read-only لەسەر دانەرابێت پێویستە ئەو تایبەتمەندییە بگۆڕن تاکوو بتوانن فایلی دیکە هەر بەو نێوە کۆپی بکەن  چوونکە لەو حاڵەتەش‌دا ئەگەری بینینی هەڵەی Write Protect زۆرە.

هۆکاری پێنجەم – ڕێکخستنی ئەمنییەتی لە نێو Registry ویندۆز

لەوانەیە لە نێو رێجیستری ویندۆز بژاردەی Write Protect چالاک کرابێت. ئێوە دەتوانن بە شێوەی دەستی ئەو ڕێکخستنە بگۆڕن. بۆ لابردنی ئەو ڕێکخستنە دەتوانن کارەکانی خوارەوە یەک بە یەک بکەن.

+ پەنجەرەی Run بکەنەوە بە لێدانی دوگمەکانی Windows + R بەیەکەوە
+ وشەی Regedit بنووسن و دوگمەی Enter لێبدەن
+ بچوون بۆ شوێنی خواورەوە
← HKEY_LOCAL_MACHINE
← System
← CurrentControlSet
← Control
← StorageDevicePolicies
+ لەسەر بژاردەی Write Protect کلیک‌ڕاست بکەن و Delete هەڵبژێرن

بەو شێوەی ئێوە دەتوانن ڕێکخستنی پاراستنی نووسین لەسەر فلاش یان مێمۆری لابەرن تاکوو کێشەی هەڵەی Write Protect چارەسەر بکرێت. ئەڵبەتە پێشنیار دەکەین وەکوو نێو ڤیدیۆ کە پێمان نیشان دان بە بەرنامەی خوارەوە ئەو بژاردەی بۆ فلاش چالاک یان ناچالاک بکەن بە تایبەت ئەگەر زۆر لە رێجیستری ویندۆز شارەزا نین.

داگرتنی بەرنامەی USBWriteProtect


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن

 

تێبینیەکان

  1. دەستو خۆش بێ فێرکاریێکی زۆر باش بوو

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن