پاراستنی فلاش لە ڤایرۆسی ئۆتۆران

پاراستنی فلاش لە ڤایرۆسی ئۆتۆران

ڤایرۆسی ئۆتۆران

چەندین ساڵە کە ڤایرۆسی ئۆتۆران یەکێک لە بە ناوبانگترین و ناسراوترین مەترسیەکان بووە لە دنیای ئای‌تی. ئەو شتە دەگەڕێتە بۆ سەردەمی ویندۆز XP کاتێک بەکارهێنەرانی ناشارەزا بە CD-ROM دەهاتن بەرنامەیان دادەمەزراند. بژاردەی ئۆتۆران بوو بە ئامرازی سیخوڕی هەکێرەکان. ئێوە کاتێک سی‌دی، فلاش یان مێمۆری کارت لە کۆمپیوتێر دەدەن یەک پەنجەرە بە شێوەی خۆکارانە دەکرێتەوە و دەتوانن بەرنامەکەی پێ ڕابکەن. بەڵام هەکێرەکان نابەجێ ئەو شتەی بە مەبەستی سیخوری بەکار دێنن تاکوو زانیارییەکانی ئێوە بدزن یان هەندێک شت لەسەر سیستێمی ئێوە خەرا بکەن.

تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە دژە ڤایرۆسەکان دەتوانن ڤایرۆسی ئۆتۆران لە ناو بەرن بەڵام هەندێکیش هەن کە ناتوانن. هەر بۆیە هەندێک بەرنامەی تایبەت بە لە ناوبردنی ڤایرۆسی ئۆتۆران دروست کراون. بەرنامەی وەکوو Autorun Virus Remover و USB Disk Security. بەڵام ئەو بەرنامانە تەنها لەسەر کۆمپیوتێر دادەمەزرێن و تەنها کۆمپیوتێرەکان دەپارێزن کە بە ڤایرۆسی ئۆتۆران ئالوودە نەبن. ئێستا جا پرسیار دێتە پێش کە ئەدی فلاش یان مێمۆری کارتەکان تەکبیریان چییە؟؟؟ ئێمە چۆن دەتوانین فلاشی خۆمان بپارێزین کە ئالوودە بە ڤایرۆسی ئۆتۆران نەبێت؟

لە ڤیدیۆی خوارەوە پێتان نیشان دەدەم کە چۆن پێشگیری بکەن لە ڤایرۆسی ئۆتۆران. ئێوە دەبینن کە زۆر ئاسان و لە ماوەی چەند چرکە دەتوانن فلاشی خۆتان بپارێزن تاکوو فلاش یان مێمۆری کارتەکەتان بە ڤایرۆسی ئۆتۆران ئالوودە نەبێت.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

بەرنامەی USB Immunizer

ئێوە بە بەرنامەی USB Immunizer دەتوانن زۆر ئاسان فلاشی خۆتان بپارێزن تاکوو ئالوودە نەبێت بە ڤایرۆسی ئۆتۆران. بەرنامەیەکی Portable هەژمار دەکرێت واتە دامەزراندنیشی ناوێت. ئێوە دەتوانن سەردانی سایتی Bitdefender بکەن و ئەم بەرنامە داونلۆد بکەن، هەروەها ئێوە بەڕێزان لە خوارەوەش دەتوانن بەرنامەی USB Immunizer داونلۆد بکەن.

بەرنامەی USB Immunizer بۆ ڤایرۆسی ئۆتۆران

بەرنامەی USB Immunizer


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن

 

تێبینیەکان

  1. بەراستی زۆر بەکڵک بوو دستان خۆش بێت سەرکەوتوو بەن ❤🌸🌸

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن