فێربوونی تایپی ١٠ قامکی لە ٣٠ خولەک

فێربوونی تایپی ١٠ قامکی لە ٣٠ خولەک

تایپی ١٠ قامکی

تایپی ١٠ قامکی یەکێک لە نوێترین شێوەکانی تایپ‌کردنە لە جیهاندا. لەم شێوەیە بەکارهێنەر هەموو قامکەکانی دەستی بۆ تایپ‌کردن بەکار دێنێت. لەوانەیە کەسێک کە تەنها بە دوو قامک تایپ دەکات ئەو شتە بڕێک بۆی سەیر بێت بەڵام لە پرۆسەی فێربوونی تایپی ١٠ قامکی جۆرێک توانایی قامکەکانی هەردووک دەست زۆرتر دەبێت هەر بۆیە بەکارهێنەر هاوزەمان دەتوانێت هەموو قامکەکانی خۆی بەکار بێنێت.

لە ڤیدیۆی خوارەوە شێوەی کارپێکردن بە بەرنامەیەکی زۆر باش تایبەت بە فێربوونی تایپی ١٠ قامکی نیشان دەدەم تاکوو ئێوە خۆشەویستان بتوانن وەکوو یەک بەکارهێنەری شارەزا و لێهاتوو تایپ بکەن. هەروەها پێتان نیشان دەدەم کە چۆن بە یاری کۆمپیوتێری فێری تایپی خێرا بن.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

قازانجەکانی تایپی ١٠ قامکی

خێرابوون و بەفیرۆنەدانی کات

یەک تایپیست بە ئاسانی دەتوانێت ٨٠-٧٥ وشە لە یەک خولەک تایپ بکات. لە حالێکدا یەک بەکارهێنەری نۆرمال بە سەختی دەتوانێت بگاتە ٣٠ وشە لە یەک خولەک. لە ڕاستیدا چوونکە تایپیست نیازی بە دیتنی تەختەکلیل لە کاتی تایپ‌کردن نییە، خێرایی تایپی وشەکان زۆر زیاتر دەبێت. ئەوەش دەبێتە هۆکاری پاشەکەوت‌کردنی کات. هەمووی ئێوەش دەزانن کە کات گرینگترین شتێکە کە هەموومان پێویستیمان پێدەبێت.

کەمتر ماندوبوون

تایپ‌کردن کارێکی زەینی و فیزیکییە. بەو مانای کە هەم لەش و هەم مێشک لەگەڵی دەرگیر دەبێت و بە ئاسانی ئێوە ماندوو دەکات. فێربوونی تایپی ١٠ قامکی بە شێوەی دروست و ستاندارد یارمەتی ئێوە دەدات کە بێ بیرکردنەوە و لە ڕووی عادەت تایپی پیتەکان ئەنجام بدەن. هەر بۆیە لە بواری زەینی و فیزیکی کەمتر ماندوو دەبن.

هەڵەی کەمتر

یەکێک لە خاڵە گرینگەکان کاتێک ئێوە بە شێوەی ستاندارد تایپ دەکەن ئەوەیە کە دەتوانن ڕاستەوخۆ هەڵەکان ڕاست بکەنەوە. چوونکە لە کاتی تایپ چاوەکانی ئێوە چاوی لە مانیتۆر دەبێت نەک تەختەکلیل. هەر بۆیە پێویست ناکات جارێکی دیکە لەسەرڕا نووسراوەکەمان بخوێنینەوە و ‌هەڵەکان ڕاست بکەینەوە بەڵکوو ڕاستەوخۆ شتەکان دەبینین و چاکیان دەکەین.

پەیداکردنی کاری باشتر

ئەمڕۆ زۆر کۆمپانی هەیە کە نیازیان بە یەک تایپیستی شارەزا و لێهاتوو هەیە. ئەگەر کارتان نییە دەتوانن بە فێربوونی تایپی ١٠ قامکی کارێک بۆخۆتان بدۆزنەوە.  ئەڵبەتە زۆر کەسی دیکەش پێویستی بە تایپی خێرا دەبێت وەکوو مامۆستایان لە قوتابخانە و زانکۆ، وەکیلەکان، نووسەرەکان، ڕۆژنامەنووسەکان، وەرگێڕەکانی زمان، بەرنامەنووسەکان و هتد.

فێربوون و ڕاهێنان بۆ تایپی خێرا بە یاری

ئێوە دەتوانن بە یاری‌کردن تایپی خۆتان بەهێزتر بکەن و هاوزەمان لەگەڵ فێربوونی تایپی ١٠ قامکی کاتێکی خۆش بەسەر بەرن. لەوانەیە پێتان سەیر بێت بەڵام لە نێو ڤیدیۆ سەرەوە دەبینن کە چۆن بە یاری دەتوانین فێری تایپ بین.

zty.pe

تایپی ١٠ قامکی

بەرنامەی RapidTyping

بەرنامەی RapidTyping

ئێمە بەرنامەمان بۆ فێربوونی تایپی ١٠ قامکی زۆرە بەڵام بەرنامەی RapidTyping بێگومان یەکێک لە باشترین بەرنامەکانی تایبەت بە تایپی خێرایە. هەر وەک لە ڤیدیۆی سەرەوە نیشانم دان دەتوانن ئەم بەرنامە لەسەر سایتی RapidTyping.com داونلۆد بکەن.


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

 

تێبینیەکان

  1. زور دستان خوش به زور ممنون.براستی ایمه پیویستیمان بو جوره سایتانه یه تا زمانی دایکیمان بو بمینیته وه

  2. سۆران قادری مامۆستا

    سڵاو هاوڕێ
    ببورە پەیامی پێشووتان بەدەستمان نەگەیشتووە! ئێستا لە ڕێگای ئیمەیل وەڵامی پرسیارەکەتان دراوەتەوە. دەتوانن بچن ئیمەیلی خۆتان چاو لێبکەن.
    سپاس بۆ پەیوەندی گرتنتان.

  3. slalm
    bbora peshdash payamm da, ei mn bo taype farsi dabe dokmay ‘alt’ ragrm ja kare daka. yarmatyekm bdan.
    spas

  4. سۆران قادری مامۆستا

    سیستێمەکەت ویندۆزی چەندە هاوڕێ؟؟؟ ئەسڵەن زمانی فارسیت چالاک کردووە؟؟؟

  5. salam mandoo nabn
    amn aw barnamayam damzrand.englisyaka kar daka ballam farsiaka kar naka nazanm bo. ewa datwann yarmatim dan?

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن