جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ

جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ

ئایا تا ئێستا پێویستیتان بە جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ بووە؟

هەمووی ئێمە هەندێک ڤیدیۆ یان فیلممان هەیە کە ئەگەر دەنگی ئەو فیلمانەمان بە جیا هەبێت زۆر باشتر دەبێت. بۆ ئێمە ئاسانترە و خۆشترە کە گوێ بدەین بە دەنگ یان مۆسیقی نەک ڤیدیۆ تەماشا بکەین. چوونکە کاتێک گوێ دەدەین بە مۆسیقی دەتوانین هاوکات کاری دیکەش ئەنجام بدەین. بۆیە بێگومان زۆربەی بەکارهێنەران پێویستیان دەبێت فێری جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ بن.

جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ بۆ فێربوونی ئینگلیزی

یەکێک لە باشترین ڕێگایەکان بۆ ئەوەی زمانی ئینگلیزی باشتر فێر بن ئەوەیە کە فیلمی ئینگلیزی تەماشا بکەن. جا دوای ئەوەی کە جارێک فیلمەکەتان تەماشا کرد ئەگەر چەند جاری دیکەش تەنها قسەکان و دەنگی فیلمەکە بە جیا گوێ بدەنێ زۆر باشترە و ئاستی زمانی ئینگلیزیتان دەچێتە سەرتر.
ئێستا ئەگەر دەتانهەوێت هەر بۆخۆتان فێری جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ بن پێشنیار دەکەم ئەم ڤیدیۆی خوارەوە تەماشا بکەن. چوونکە بێگومان هەمووتان دوای تەماشاکردنی دەتوانن بە ئاسانی مۆسیقی لە فیلم جیا بکەنەوە.

ڤیدیۆی ترێی زانست - ئەگەر ڤیدیۆ لێرە نابینن جارێک لاپەڕەکە Refresh بکەوە

جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ

جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ بە بەرنامەی MusicExtractor

MusicExtractor بەرنامەیەکە بۆ جیاکردنەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ کە ئەڵبەتە زۆر ئاسان و خێرا دەتوانین ئەو کارەی پێ ئەنجام بدەین. لەوانەیە بتانهەوێت کە فیلمەکانی خۆتان بکەن بە فایلی دەنگی تاکوو بتوانن بە ئاسانی گوێیان لێ ڕابگرن. ئەم بەرنامە بە خێرایی و بەبێ هێچ ڕێکخستنێکی سەخت و دژوار لە زۆربەی فۆرمەتەکانی ڤیدیۆیی ناسراو پشتیوانی دەکات و یارمەتیتان دەدات کە فایلی دەنگ بە فۆرمەتی MP3، OGG و AAC لە فیلم جیا بکەنەوە. ئەم فۆرمەتانەش لەسەر زۆربەی بەرنامەکانی مۆسیقی و ئامێرەکان دەخوێنەرێنەوە.

داگرتنی بەرنامەی MusicExtractor


لەوانەیە ئەم بابەتانەی خوارەوەش بۆ ئێوە بەکەڵک بن


 

 

تێبینیەکان

  1. زور باش بو دست خوش

  2. به راستی دسته کانت خوش به زور به کلک بو🙏🙏🙏

تێبینی خۆتان دەربارەی ئەم بابەتە بڵێن