یەکەمین ماڵپەڕی فێرکاری کۆمپیوتێر لە کوردستان

ترێی زانست لە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی ( ١٢ شهریور ١٣٩٧ شمسی ) بە ئامانجی پەرەپێدانی زانستی کۆمپیوتێری و ئای‌تی لە کوردستان دەست‌بەکار بووە تاکوو هاونیشتمانیانی خۆشەویستمان بتوانن بە زمانی کوردی فێری دوایین تێکنیک و بەرنامەکانی ڕۆژی جیهان بن. بە داخەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوونکە بە زمانی زگماکی لە قوتابخانە ناخوێنین زۆر کەس بە باشی زمانی کوردی نازانێت.  هەر بۆیە هەوڵمان داوە فیلمەکانی فێرکاری لەسەر سایتی ترێی زانست بە باشترین کوالیتی و ستانداردەکانی جیهانی بە زمانی کوردی پێشکەشی هاونیشتمانیان بکەین تاکوو لەگەڵ فێربوونی کۆمپیوتێر ئاستی زمانی کوردیمان بەرزتر بکەین و زمانی کوردی خۆمان بپارێزین چوونکە ئێمە وەکوو یەک کورد پێویستە هەمیشە ڕێز لە زمانی خۆمان بگرین.

ترێی زانست - Trêy Zanist

ماڵپەڕی ترێی زانست بۆ چ کەسانێک باشە؟

ئەگەر بە ڕای خۆتان لە نێو یەکێک لە دەستەکانی خوارەوەدا دەبن، ترێی زانست شوێنێکی باشە بۆ ئێوە.

  1. ئەگەر قوتابی بن و لە زانکۆ یان قوتابخانە دەخوێنن و هۆگری کۆمپیوتێر و ئینتێرنێتن و هەروەها دەتانهەوێت بە فێربوونی شتی نوێتر و زیاتر سەرکەوتنی خۆتان گەرەنتی بکەن.
  2. ئەگەر مامۆستای قوتابخانە یان زانکۆن و پێویستە ناوەڕۆکی بەڕۆژ بۆ قوتابیانی خۆتان دروست بکەن و هەروەها سەروکارو لەگەڵ بەرنامەی کۆمپیوتێری جۆراوجۆر دەبێت و بە دوای فێربوونی ئاسان و زووی ئەو بەرنامانەن.
  3. ئەگەر کارمەندن یان بە دوای کار دەگەڕێن و نیازتان بە زانینی بەرنامەکانی کۆمپیوتێرییە تاکوو لە شوێنێک دامەزرێن و پلەی کاری بەرزتر بەدەست بێنن.
  4. ئەگەر دایک و بابن و بۆ یارمەتی و کۆنترۆلی مندالەکانتان نیازتان بە فێربوونی کۆمپیوتێر و مۆبایل هەیە.

ماڵپەڕی ترێی زانست بۆ چ کەسانێک باش نییە؟

ئەگەر ئێوە لە نێو یەکێک لە دەستەکانی خوارەوەدا دەبن، سایتی ترێی زانست بەکەڵکتان نابێت.

  1. ئەگەر فکر دەکەن کە هەموو شتێک دەزانن و نیازتان بە فێربوون نییە!
  2. ئەگەر فێربوونی کۆمپیوتێرتان پێخۆش نییە!
  3. ئەگەر بۆ فێربوون و پێشکەوتنی خۆتان کاتتان نییە!

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ترێی زانست

سڵاو خۆشەویستان، من سۆران قادریم، دامەزرێنەری ترێی زانست.
دەمهەوێت یارمەتی ئێوە بەڕێزان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویست بدەم کە بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشینال و لێهاتو کار بە کۆمپیوتێر و بەرنامەکانی بکەن.
بە ڕای من هۆکاری شکستی زۆربەی بەکارهێنەران کاتێک دەیانهەوێت فێری شتێکی نوێ یان بەرنامەیەکی کۆمپیوتێری بن، نەزانینی زمانی ئینگلیزییە، واتە ئەگەر ئێوە بەرێزان شارەزایەکی باش و لەسەر زمانی ئینگلیزی هەبێت دەبینن کە کارکردن و فێربوونی کۆمپیوتێر چەند ئاسان و خۆشە.
هەر بۆیە من وەکوو مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوتێر دەمهەوێت هاوزەمان فێری هەردووکیان بن، واتە شێوەی کاری من بەم جۆرەیە کاتێک کە شێوەی کارکردن بە بەرنامەیەکی کۆمپیوتێرو فێر دەکەم، لەگەڵ وی تەواوی ئەو وشە ئینگلیزییانە و دەستەواژانەی کە لە نێو ئەو بەرنامەیەدا دەیانبینن فێرتان دەکەم، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو شتانەی کە بە زەحمەت و هەوڵی خۆتان فێری بوون لەبیرتان نەچێتەوە و پێویست نەکات کە ئێوە دووبارە کاتی بۆ دابنێنەوە تاکوو شتەکان فێر ببنەوە.

نامە بنێرن

ئێوە بەڕێزان دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەکانی خوارەوە بەم ژمارە تەلەفۆنە پەیوەندی بگرن : 9647507211947+
WhatsApp
Viber
Telegram

فاڵۆمان بکەن

هەروەها دەتوانن لەسەر تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لەگەڵمان بن و لەوێوە پەیوەندیمان پێوە بکەن